تەندروستیی لوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل چوار هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی گشتیی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 16 هەزار کەس بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تەمموزی 2026، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای مانگی ئاداری رابردووەوە تاوەکو ئێستا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە، چوار هەزار و 333 کەس گیانیان لەدەستداو.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە 12 هەزار و 236 کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەم ئامارە نوێیەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە کاتێکدایە، کە گرژی و پێکدادانەکان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی بەردەوامییان هەیە و زیانێکی زۆری گیانی و ماددییان بەو وڵاتە گەیاندووە.