حەشدی شەعبی ئاماری سەرەتایی کوژران و برینداربوونی چەکدارەکانی راگەیاند

دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر بارەگا فەرمییەکانی دەستەکەیان لە چەند پارێزگایەکی عێراق، لانی کەم 20 چەکداریان کوژراون و 32ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی تەمووزی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێرشە هابەشەکانی ئەمریکا و سعوودیە، بارەگا فەرمییەکانی حەشدیان لە پارێزگاکانی 'بەغدا، واسیت، نەینەوا، بەسرە، کەرکووک، کەربەلا و دیالە' ئامانج گرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر بارەگا فەرمییەکانی دەستەکەیان لە چەند پارێزگایەکی عێراق، لانی کەم 20 چەکداریان کوژراون و 32ی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "جگە لە زەرەر و زیانە گیانییەکان، هێرشەکان بوونەتە هۆی گەیاندنی زیانی ماددی جۆراوجۆر بە بەشێک لە بارەگا، ئۆتۆمبێل و ئامێر و کەلوپەلە سەربازییەکانی دەستەکە."

دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لیژنە تایبەتمەندەکانیان بەردەوامن لە کارە مەیدانییەکانیان بۆ هەڵسەنگاندن و ئامارکردنی تەواوی زیانەکان و تێکڕای زانیارییەکان.

حەشد جەختی کردووەتەوە کە راگەیاندنی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان، ئامارێکی سەرەتایین و لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی گەڕان و بەدواداچوون و تەواوکردنی راپۆرتە مەیدانییەکان، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاد بێت.