ترەمپ: بە توندی هێرش دەکەینە سەر ئێران
سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت: واشنتن بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئێران و بەرپرسانی تارانیش ئەم ڕاستییە دەزانن. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، دەبینن ئایا لە داهاتوودا دەگەنە رێککەوتنێک یان نا
چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی: ئێرانییەکان شەوی رابردوو 5 مووشەکیان هاوێشتووە، بەڵام توانراوە سەرجەم مووشەکەکان بخرێنە خوارەوە و تێکبشکێندرێن.
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکەی هەڕەشەکانی دووپات کردەوە و رایگەیاند: بە هێزێکی زۆرەوە هێرش دەکەنە سەر ئێران و بەرپرسانی تارانیش ئاگاداری ئەم هەڕەشەیەن.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، کە "دەبینین ئایا لەگەڵ ئێراندا دەگەینە رێککەوتن یان نا؛ بەڵام تاران داوای لێکردووم هیچ هێرشێکی ئاسمانی نەکەمە سەری.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد: "ئێرانییەکان داوای لێبووردنیان لێکردووم و ئێمەش ئێستا مامەڵە لەگەڵ گرووپێکی جیاواز لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەکەین؛ بەڵام سەرەڕای ئەم داوای لێبووردنە، ئێمە بە هەر شێوازێک بێت بە توندی لێیان دەدەین."
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "من بە تەواوی ئاگاداری ئەو هێرشەم کە کراوەتە سەر کەشتییە ئەمریکییەکە لە وڵاتی میسر."