سێنتکۆم: هێرشمان کردە سەر دەیان پێگەی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی شەپۆلێکی چڕ لە هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر چەندین ئامانج لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە.

سێنتکۆم بڵاویکردەوە: "هێزەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی شەپۆلێکی چڕی هێرشیان بۆ سەر ئێران کۆتایی پێهێنا، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەوڵە مووشەکییانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان کردبووە ئامانج."

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەم هێرشانەدا دەیان پێگەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کراونەتە ئامانج، لە نێویاندا سەنتەرەکانی فەرماندەیی سەربازی هەبوون.

 ناوچەکە لە گرژییەکی بەردەوامدایە و ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە بۆ پاراستنی هێزەکانی، وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە کە لە لایەن ئێران یان گرووپە لایەنگرەکانیەوە ئەنجام بدرێت.

میدیا فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هێرش کراوەتە سەر دوورگەی قشم و شاری ئابادان لە باشووری وڵات، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا دەسپێکردنی گورزی نوێی بۆ سەر ئێران راگەیاند. ئاژانسی ئیرنا ئاماژەی بەوە کردووە تیمەکانی فریاکەوتن لە دوورگەی قیشم سەرقاڵی گەڕانن بەدوای دوو کەسدا کە لەژێر داروپەردوی خانوویەکی رووخاو گیریان خواردووە.

بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سەر باشووری ئێران قشم و ئابادان هاوکات بوو لەگەڵ راگەیاندنی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا، لە دوورگەی قشم خانووێک رووخاوە. ئاژانسی هەواڵی ئیرنا دەڵێت تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی دوو کەس کە لەژێر وێرانکارییەکانی ئەو خانووەدا ماونەتەوە.