عێراق دەکوڵێت پلەی گەرما دەگاتە 50

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە پێنج پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ هەینی، 31ـی تەممووزی 2026،  دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی شەممە ئاسمانی وڵات بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەمێننەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبن:

دهۆک و سلێمانی: 43 پلە
هەولێر: 44 پلە
نەینەوا و ئەنبار: 47 پلە
دیالە: 48 پلە
بەغدا، کەرکووک، بابل، سەڵاحەدین، واست، کەربەلا و دیوانییە: 49 پلە
نەجەف، موسەنا، میسان، زیقار و بەسرە: 50 پلە
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام بۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات کەمێک بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن. هەرچی رۆژی سێشەممەیە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی دووشەممە جێگیر دەبن.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها سبەی شەممە پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ هەینی: 

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ: 45 پلەی سیلیزی

دهۆک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ: 44 پلەی سیلیزی 

گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی.