لە 24 کاتژمێردا 49 هەزار کۆچبەری نایاسایی خۆیان گەیاندە ئیسپانیا
پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاندووە، هەزاران هاووڵاتی مەغریبی بە نایاسایی خۆیان گەیاندووەتەوە ئیسپانیا و هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم 27 کەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی ئیسپانیا بە ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پی راگەیاندووە، زۆر قورسە ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە دیاری بکریت کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە رێگەی شاری سیوتاوە لە مەغریبەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا بەڵام بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەیان زیاترە لە 49 هەزار کەس.
هاوکات، سەرچاوەیەک لە حکوومەتی ئیسپانیاوە ئاشکرایکردووە؛ کۆچبەران تەنها لە رۆژدا نەهاتوون بەڵکو بە درێژی شەوی رابردوو لە مەغریبەوە خۆیان گەیاندوەتە شاری سیۆتای ئیسپانیا، تەنانەت تا بەرەبەیانی رۆژی هەینیش شەپۆلی هاتنی کۆچبەران بەردەوام بووە.
ئەو سەرچاوەیە گووتیشی: لانیکەم 27 کەس لە هەوڵی گەیشتن بە ئیسپانیا لەماوەی 24کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە.