سەرۆک بارزانی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات و هیواخوازە هەموو جەژن و بۆنەکانیان بە ئارام و هێمنی بەسەر ببەن.

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئابی 2026، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی خوشک و برایانی ئێزدی، پیرۆزباییەکی گەرم لە کۆمەڵگەی رۆحانی و پەیڕەوان و هەموو ئێزدییەکانی کوردستان و  جیهان دەکەم".

هەروەها هیودارە خوشک و برایانی ئێزدی هەموو جەژن و بۆنەکانیان بە خۆشی و ئارامی بەسەر ببەن.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یێ هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان

ب هەلكەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ یا خوشك و برایێن ئێزیدی پیرۆزباهییەكا گەرم ل جڤاتا رۆحانی و ئۆلدار و هەمی ئێزیدیێت كوردستانێ و جیهانێ دكەم.

هیڤیدارم خوشک و برایێت ئێزیدی هەمی جەژن و هەلكەفتێت خۆ د ئارامی و تەناهیێ دا ببەنە سەر.

جەژنا هەوە پیرۆز بیت و بمینن ب خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی

2ـی ئاب 2026