شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان گەرانەوە
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدارێکی گرنگ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای نوێی پرۆسەی ئاشتی بە پەرلەمان.
یەکشەممە 2ـی ئابی 2026، شاندێکی باڵای دەم پارتی، کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میتحات سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ، بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتبوون و نزیکەی سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوە دابوونە.
ئەم سەردانە سیاسییە لە کاتێکی هەستیاردایە، بەتایبەت کە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسای ناسراو بە "یاسای چوارچێوە" پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکرێت. ئەم یاسایە وەک بناخەیەکی سەرەکی بۆ بەڕێوەچوون و پێشخستنی پڕۆسەی ئاشتی سەیر دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت، لە دیدارەکەدا، شاندی دەم پارتی دواین پەرەسەندنەکانی پڕۆسەکە و هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکانی داهاتوو لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێ کردبن. هەرچەندە تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ وردەکارییەکی فەرمییان لەسەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکان بڵاونەکردووەتەوە.