پزیشکیان: یاداشتی لێکتێگەیشتن دەرئەنجامی دانایی هەمووان بوو
سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، لێکتێگەیشتننامە واژۆکراوە نوێیەکە چەقی قورسایی پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی دەبێت لە داهاتوودا و ئاستی ئاسایشی ئێران، ناوچەکە و هاوپەیمانەکانیشیان بەرز دەکاتەوە.
یەکشەممە، 2ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئەو لێکتێگەیشتننامەیەی کە بەم دواییانە واژۆ کراوە، بەرهەمی عەقڵ و لێکدانەوەی بە کۆمەڵی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە و تەواوی ئەندامان لەسەری کۆکن.
پزیشکیان باوەڕی خۆی نیشان دا، کە ئەم لێکتێگەیشتننامەیە لە داهاتوودا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و چەقی قورسایی لە پێکهاتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
سەرۆککۆماری ئێران، هۆشداریی دا و ئاماژەی بەوە کرد: "پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی دوژمن ناچار بکەین پابەند بێت بەو بەڵێن و لێکتێگەیشتننامەیەی کە واژی کردووە
هاوکات جەختی لە گرنگیی لێکتێگەیشتننامەکە کردەوە و نووسیویەتی: "بە جێبەجێکردنی ئەم لێکتێگەیشتننامەیە، ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، سەقامگیریی ناوچەکە و هاوپەیمانەکانمان بۆ ئاستێکی باشتر و بەهێزتر بەرز دەکرێنەوە."