بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شنگال بەڕێوەدەچێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێورەسمێکی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدی و کۆمەڵکوژیی شنگال بەڕێوەدەچێت.

12 ساڵ لەمەوبەر لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا، چەکدارانی رێکخراوی داعش دوای کۆنترۆڵکردنی شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، هێرشیکردە سەر شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری و کۆنترۆڵی کردن.

هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ شنگال، دوایین فەرمانی و جینۆسایدە بەسەر کوردانی ئێزدی هات، بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئێزدی بۆ رزگاربوون لە کۆمەڵکوژی پەیانا بردە بەر چیای شنگال و چەندین ساڵ لەسەر چیاکە مانەوە، بەشێکیشیان لەوێوە خۆیان گەیاندە رۆژئاوای کوردستان و پاشان لە رێگەی دەروازەی سێمێلکا - پێشابوورەوە گەڕانەوە و لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمپەکان نیشتەجێکران.