بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران رێوڕەسمی کۆمەڵکوژیی شنگال دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و میر حازم تەحسین بەگ رێوڕەسمی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی شنگال لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ 12 ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدی تێدەپەڕێت، کە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا چەکدارانی داعش دوای کۆنترۆڵکردنی شاری مووسڵ پەلاماری شنگال و دەوروبەریاندا و دەستیان لە رەشەکوژی گەورە و بچووک و رفاندنی کچان و ئافرەتانی ئێزدی نەپاراست.
پەرلەمانی کوردستان رۆژی 3ـی ئابی هەموو ساڵێکی بە رۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی ناساندووە و ئەمڕۆ کە 12 ساڵ بەسەر کۆمەلکوژی کوردانی ئێزدی تێدەپەڕێت. لە هێرشەکەی ساڵی 2014ـی داعش بۆ سەر شنگال؛ هەزاران کەس کوژران و بێسەروشوێنبوون و دەیان هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوون و بەشێکیشیان کۆچی دەرەوەی وڵاتیان کرد.