دڵشاد شەهاب: سووریا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا پێشوازی لێکرا.

لەوبارەوە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: رۆڵی هەرێمی کوردستان لەو پرسانەی لەناوچەکەدا روودەدەن، رۆلێکی ئەرێنی و قبوڵکراوە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم هەنگاوە.

گوتیشی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان کردەوە، سەرۆککۆماری سووریا ئەحمەد شەرع بەرێزەوە سەیری رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد، لەو رووداوانەی لە رابردوودا هەبوونە.

ئاماژەی بەوەش دا، هیوادارین ئەم ببێتە خاڵی بەهێزی پەیوەندییەکان، دەشڵێت، ئەمە یەکەم دیدار نییە پیشتریش دوو دیدار لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرح هەبووە.

دڵشاد شەهاب: ئێستا سووریا هەنگاوەکانی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لەهەولێر دەستپێکردووە، گوتیشی: سەرۆکی هەرێم داوای لە ئەحمەد شەرع کرد سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.