رۆژی هاوسەرگیری نێوان کریستیانۆ و جۆرجینا ئاشکرا بوو

چیرۆکەکەیان لە فرۆشگایەکەوە دەستیپێکرد

کریستیانۆ و جۆرجینا، لە دواوەش دایکی و پێنج منداڵەکانی دەبینرێن
کریستیانۆ و جۆرجینا، لە دواوەش دایکی و پێنج منداڵەکانی دەبینرێن

نزیکەی 10 ساڵ لەمەبەر، بە دیاری کراوی لە ساڵی 2016 رۆناڵدۆ و جۆرجینا یەکتریان ناسی و کەوتنە داوی خۆشەویستی و ىڕیاریاندا بە یەکەوە بژین، دوای 10 ساڵ لە بەیەکەوە بوون، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوە لەگەڵ جۆرجینای خۆشەویستی بە فەرمی ژیانی هاوژینی پێک بهێنن.
لە ساڵی 2016، رۆژێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەردانی فرۆشگای گووچی دەکات بۆ کڕینی کەلوپەلی تایبەت، ئەو کات کچێک بە ناوی جۆرجینا وەکو یاریدەدەری فرۆشتن کاری دەکرد و لەو کاتەوە ئەو دوو کەسایەتییە پێکەوە ئاشنا بوون.
ئاژانسی ئاسۆشیتێد پرێس بڵاویکردووەتەوە بەپێی زانیارییەکان بڕیارە شەممەی داهاتوو کە دەکاتە هەشتی ئاب کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز لە دورگەی مادێرای زێدی ڕۆناڵدۆ لە پورتوگال هاوسەرگیری بکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم مەراسیمە لە کڵێسا گەورەکەی فونشاڵ لە پایتەختی دوورگەی مادێرا بەڕێوەبچێت و دواتر مەراسیمی پێشوازیکردن لە میوانەکان لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لۆکسی ساڤۆی پالاس بەڕێوەبچێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 رایگەیاند، بڕیاریداوە دوای پاڵەوانێتیەکە بە شێوەیەکی فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا بکات، دۆن وای دانابوو بتوانێت مۆندیال بباتەوە و بەشێکی مەڕاسیمەکەشی تایبەت بکات بە جامی مۆندیال.
جۆرجینا ڕۆدریگێز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوەنی دوو کچن، جۆرجینا یارمەتی پەروەردەکردنی سێ منداڵی دیکەی ڕۆناڵدۆی داوە. ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 2022 یەکێک لە دووانە تازە لەدایکبووەکانیان لەدەستدا کە کوڕێک بوو.