ڤینیسیۆس لە نێوان مانەوە و رۆیشتن لە ریال مەدرید بڕیار دەدات
ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەم هەفتەیە مانەوەی یان رۆیشتنی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلادەبێتەوە، کۆبوونەوە گرینگەکەی نێوان ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەنجام دەدرێت، لە ئەگەری رازیبوونی ریال مەدرید بە داواکارییەکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڤینی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، بە پێچەوانەوە یاریزانەکە ریال مەدرید بەرەو ئارسێناڵ جیدەهێڵێت.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر هاندەرانی یانەکەی خستۆتە دڵەراوکێی زۆر بە هۆی ئەوەی تا ئێستا گرێبسەتەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی ڤینی دووبارە پەیوەندی بە یانەکەی کردەوە پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە دواتر یەکەم یەکەی مەشقی لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا، بەڵام کێشەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەرەدوامە، لە دوایین زانیاریی میدیایەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، ڤینی نەرمی نواندووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە تایبەتی لە مووچەی ساڵانەکەی کە داوای کردووە ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت، بەڵام ئەوەی کێشەی دروستکردووە پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیە، لەو خاڵە یانەی ریال مەدرید و ڤینی کێشەیان هەیە، چونکە ریال مەدرید ئامادە نییە ئەو پاداشتە لە بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بداتە ڤینی.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە ناو یانەکە چەندان کەسایەتیی دیاری یانەکە داوا دەکەن ڤینی بفرۆشن، لە لایەن خۆشیەوە مۆرینیۆ دەیەوێت ڤینی بمێنێتەوە، بەڵام ئەمانە هەموو پێشنیازن دواجار بڕیاریی کۆتایی لای سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێزە بریاریی کۆتایی لەسەر چارەنووسی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەدات.
ڤینیسیۆسی تەمەن 26 ساڵ، لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مەدرید گواسترایەوە، لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆی 375 یاری، 128 گۆڵ و 100 ئەسیستی کردووە و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوی لالیگا و دوو نازناوی سووپەری ئەورووپای بردووەتەوە.