مێسی 80 هەزار یۆرۆی بە زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی مەدرید بەخشی
لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەدا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، بڕی هەشتا هەزار یۆرۆی بەخشی بە زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی ناوچەی سێرا ئوێستی دی مەدرید، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ناوچەکە.
لیۆنێل مێسی ئەم هاوکارییەی لە ڕێگەی ئەو سەکۆ فەرمییەوە پێشکەش کردووە کە حکومەتی کۆمەڵگەی مەدرید بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری تەرخانی کردووە.
دوای بەخشینەکەی مێسی، سەرۆکی کۆمەڵگەی مەدرید ئیسابێل دیاز ئایوسۆ، لە پەیامێکی فەرمیدا سوپاسی لیۆنێ مێسی کاپتنی پێشووتری بارسێلۆنای کرد و ڕایگەیاند: "خەڵکی مەدرید بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دەرفەتێکن بۆ پێشوازیکردن لە تۆ، تا بە چەپڵەڕێزان و پێزانینێکی شایستەوە ڕێز لەم هەڵوێستە بەخشندەیەی بنێن.
ئاگرێکی وێرانکەر بەشێکی زۆری ناوچەی سێرا ئوێستی دی مەدرید ی گرتەوە. ئاگرەکە نزیکەی 30000 داری گەورە و زەوی کشتوکاڵی و زیانی بە 17 شارۆچکە گەیاندووە و زیاتر لە 100 خانوو، بەهۆی مەترسیی ئاگرەکەوە هەزاران هاوڵاتی لە ماڵەکانی خۆیان چۆڵکران، کە ئەمەش بە یەکێک لە قورسترین کارەساتە سروشتییەکانی ناوچەکە ئەژمار دەکرێت.