سوپای ئیسرائیل: حزبوڵڵا مەرجەکانی ئاگربەستی پێشێل کردووە
سوپای ئیسرائیل دوای تۆمەتبارکردنی بزووتنەوەی حزبوڵا بە پێشێلکردنی مەرجەکانی ئاگربەست، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی توندی کردە سەر چەند بنکەیەکی ئەو کۆمەڵەیە لە باشووری لوبنان، هاوکات ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانی گوندی "مەنسووری" کرد تاوەکو دەستبەجێ ماڵەکانیان بە مەودای لانی کەم هەزار مەتر بەرەو باکوور چۆڵ بکەن.
چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، بەپێی راگەیەندراو و هۆشدارییە فەرمییەکەی سوپای ئیسرائیل، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانی گوندی مەنسووری لە لوبنان کردووە و تێیدا هاتووە: "بەهۆی پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لایەن حزبوڵڵاوە، سوپای ئیسرائیل ناچارە هێزەکانی بە توندی دژی بجووڵێنێت."
هاوکات سوپا ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە "بەرگریی ئیسرائیل هیچ نیازێکی نییە زیان بە هاووڵاتییانی مەدەنی بگەیەنێت."
سوپای ئیسرائیل رێنمایی دانیشتووانی گوندەکەی کردووە کە لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانیاندا، پێویستە دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بەرەو باکووری گوندەکە بڕۆن بە مەودایەک کە لە 1,000 مەتر کەمتر نەبێت بۆ ناوچە کراوەکان.
سوپای ئیسرائیل هۆشداریی کە هەر کەسێک لە نزیک چەکداران، دامەزراوە سەربازییەکان و کەرەستە جەنگییەکانی حزبوڵڵا بێت، بە تەواوی ژیانی خۆی رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەکاتەوە.
هاوکات کەمێک دوای بڵاو کردنەوەی ئاگادارکردنەوەکە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستە لەلایەن حزبوڵڵاوە، هێزەکانمان هێرشێکی وردی کردە سەر چەند بنکەیەکی لە باشووری لوبنان.
هەروەها میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردووەتەو، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل 11 کەس برینداربوونە و کەسێکیش کوژراوە،