نزیکەی 16 هەزار خۆبەخشی بیانی لەریزەکانی سوپای ئۆکرانیا شەڕ دەکەن

بەرپرسێکی سەربازیی ئۆکرانیا رایگەیاند، نزیکەی 16 هەزار خۆبەخشی بیانی کە لە 72 وڵاتی جیهانەوە هاتوون لە ریزەکانی هێزە چەکدارەکانی ئوکرانیادا خزمەت دەکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ئوکرانی لە زاری بەرپرسی سەربازی، ئۆلها ریچتیلۆڤا، بڵآوی کردۆتەوە، نزیکەی 40% ئەم چەکدارە بیانییانە خەڵکی وڵاتانی ئەمەریکای لاتینن.

لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئوکرانیا، رایگەیاندووە، کۆی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی نزیکەی 880 هەزار سەربازە، لە مانگی حوزەیراندا، وەزیری بەرگریی ئەوکاتی ئوکرانیا، میخایلو فیدۆرۆڤ، پلانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سەربازە بیانییەکان لە یەکە هێرشبەر و پیادەکاندا بۆ لە 50% راگەیاندبوو.

کیێڤ هەوڵ دەدات بە پێشکەشکردنی مووچەیەکی مانگانەی مامناوەند کە بەرامبەرە لەگەڵ نزیکەی 6700 دۆلار، خۆبەخشان لە سەرانسەری جیهانەوە رابکێشێت بۆ ناو ریزەکانی،

ئۆکرانیا دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیا دژی وڵاتەکەی لە ساڵی 2022، مەبەستی وەرگرتنی خۆبەخشانی بیانی فەیلەقێکی نێودەوڵەتی دامەزراند.