فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستی بە جێبەجێکردنی رێکارە ئەمنی و سەربازییەکان کرد
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، بە ڕێنمایی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بڕیاری راستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، تەشکیلاتە ئەمنییەکان دەستیان بە جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی سەربازی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە ئامادەبوونی فەرماندە و ئامرە سەربازییەکان، تەشکیلاتە ئەمنییەکان جێبەجێکردنی ئەو رێکارانەیان دەست پێ کردووە کە خێرایی، وردی و دیسپڵین لە ئەنجامدانی ئەرکە سپێردراوەکانیاندا مسۆگەر دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم هەنگاوە بۆ بەردەوامیدانە بە ئامادەییی بەرزی تەواوی هێزەکان و بەهێزکردنی تواناکانیانە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندووە "بە رێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیار درا ئاستی ئامادەیی ئەمنی و ئامادەباشیی شەڕیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەرز بکرێتەوە، کە خۆی لە ئەنجامدانی مەشقی مەیدانی و راهێنانی سەربازی و جووڵەی هێزەکاندا دەبینێتەوە."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بە ئامادەییی بەرزی تەواوی پێکهاتەی هێزە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی تواناکانیاندایە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان.