بە فەرمی دیۆماندێ بووە یاریزانی ریال مەدرید

دیۆماندێ گەەرەترین ریکۆردی لە مێژوودا شکاند

یان دیۆماندێ یاریزانی نوێی ریال مەدرید
یان دیۆماندێ یاریزانی نوێی ریال مەدرید

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی گەیشتنە رێككەوتن و یان دیۆماندیان گواستەوە ریزەكانیان،
ریال مەدرید رایگەیاندووە گرێبەستەكەی دیۆماندێ بۆ ماوەی حەوت وەرزە و تا هاوینی 2033 لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.
ئەگەرچی ریال مەدرید ئاماژەی بە بڕی گواستنەوەی دیۆماندێ نەداوە، بەڵام بەپێی فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزای بازاری گواستنەوەی یاریزانان شاهانەكان بەرامبەر 140 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرە كۆدیڤوارییەكەیان گواستووەتەوە ریزەكانیان، بەمەش یان دیۆماندێ بووە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی ئەفریقیا و پێش نیکۆڵاس پێپێی هاونیشتیمانی کەوتەوە کە بەبەهای 92 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیل بۆ ئارسیناڵ گواسترابووەوە.
یان دیۆماندێ وەرزی رابردوو لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 36 یاریی كرد 13 گۆڵ و نۆ ئەسیستی تۆمار كرد.