بە فەرمی داهاتووی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی کرایەوە
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر گەیشتنە رێككەوتن و گرێبەستی نێوانیان نوێكردەوە.
ریال مەدرید ئاشكرای كردووە گرێبەستەكەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی بۆ شەش وەرزی دیكە و تا هاوینی 2032 نوێكردووەتەوە.
بەپێی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مافی سەدا حەفتای وێنەكانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێككەوتن.
ڤینیسیۆسی تەمەن 26 ساڵ، لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مەدرید گواسترایەوە، لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆی 375 یاری، 128 گۆڵ و 100 ئەسیستی کردووە و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوی لالیگا و دوو نازناوی سووپەری ئەورووپای بردووەتەوە.