رووسیا و ئیمارات جەخت لە سەقامگیری و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنەوە
سەرۆکی هەردوو وڵاتی رووسیا و ئیمارات، چەندین لایەنی هاوکاری و کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان لە چوارچێوەی هاوبەشیی ستراتیژیدا تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەقامگیری و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
هەینی، 7ـی ئابی 2026، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا و محەمەد بن زايد ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، بە تەلەفپم گفتوگۆیان کرد و لایەنە جیاوازەکانی هاوکاری و کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان لە ژێر ڕۆشنایی هاوبەشیی ستراتیژیدا تاوتوێ کرد.
بە پێی راگەیەنراوی نووسینگەی محەمەد بن زايد ئال نەهیان، هەردوولا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لەسەر پەرۆشیی هاوبەشیان کردەوە بۆ بەردەوامبوونی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە دوولایەنەکانیان بکات.
هاوکات، چەندین پرسی گرنگ و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە هاوبەشەکانیان خستە بەرباس و بیروڕایان لەبارەیانەوە گۆڕییەوە.
دۆخی هەنووکەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو هەوڵانەی بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتی دەدرێن، بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندیی گشت گەلان و وڵاتانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوانیان بوو.