مێسی لەبارەی دەنگۆی چوونی کوڕەکەی بۆ بارسێلۆنا هاتە دەنگ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکی زۆر لەسەر چوونی تیاگۆ، کوڕە گەورەکەی مێسی کە تەمەنی ئێستا 13 ساڵە بۆ ئەکادیمیای لاماسیای تایبەت بە بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی هاتە دەنگ.
لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەی ئینتەر مەیامی لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک کە پرسیاری چوونی تیاگۆی بۆ لاماسیا لێکردبوو گوتی، نەخێر ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە.
تیاگۆ ئێستا لەگەڵ ئەکادیمیای ئینتەر مەیامی لە ئەمریکا یاریی دەکات، دوای بڵاوبوونەوەی چەندین جوڵەی ئەو یاریزانە لە کاتی یارییەکان دەنگۆی چوونی بۆ لاماسیای بارسێلۆنا بڵاوبۆوە.
ئەکادیمیای لاماسیا یەکێکە لە ئەکادیمیا مێژووییەکانی تۆپی پێ لە لایەن بارسێلۆناوە دامەزراوە چەندان ئەستێرەی گەورە لەو ئەکادیمیایە پێگەیشتوون لە پێش هەموویانەوە لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانە کەتەلۆنیەکە.