ئەحمەد جبووری بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا

سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، ئەمینداری گشتیی حزبی جەماهیری نیشتمانی، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی دەستگیر کرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە کوردستان24ــی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 8ـی ئابی 2026، ئەحمەد جبووری، ناسراو بە ئەبو مازن، ئەمینداری گشتیی حزبی جەماهیری نیشتمانی، لە بەغدا دەستگیر کرا.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد: دەستگیرکردنی ئەحمەد جبووری لە چوارچێوەی هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بووە، دوای ئەوەی لە لێکۆڵینەوەکان ناوی لە چەند دۆسیەیەکی پەیوست بە پارێزگای سەڵاحەددین و وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی پێشوودا هاتووە.