سێنتکۆم: بە هاوکاری ئێمە زیاتر لە 30 کەشتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ رێگەی تێپەڕبوونیان بۆ زیاتر لە 30 کەشتی کردووەتەوە تا گەرووی هورمز تێپەڕێن.

سێنتکۆم ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ـی ئابی 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا رێگەی تێپەڕبوونیان بە زیاتر لە 30 کەشتی داوە، تا گەمارۆی گەرووی هورمز تێپەڕێنن، بۆ ئەوەی بێ گرفت هاوکاریی مرۆیی بگەیەنن. بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی نەوداوە لە بارەی ئەوەی کەشتییەکان لە کوێوە بەرەو کوێ بەڕێکەوتن و هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ کوێ بردووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەییەکەی سوپای ئەمریکا هاتووە، هەر ئەمڕۆ شەممە، 53 کەشتی بازرگانیان ناچار بە گەڕانەوە کردووە و دوو کەشتیشیان لە کار خستووە و هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو کەشتی دیکە و پشنینیان بۆی کردووە.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا   بەهەمانشێوە دوێنێ هەینی 7ـی ئاب بڵاویکردبووەوە، کە هێزەکانیان لە دەوروبەری گەرووی هورمز ئاراستەیان بە 51 کەشتی بازرگانی گۆڕیوە و ناچار بە گەڕانەوەیان کردبوون، کە بەنیازبوون بە نایاسایی گەرووەکە تێپەڕێنن.

هەروەها ئاماژەیدابوو، هەر رۆژی هەینی دوو کەشتی دیکەی بازرگانیان لەکار خستووە بەو پێیەی گوێیان بە هۆشدارییە سەربازییەکان نەداوە.