بۆ جاری یەکەم دوای جەنگ؛ پزیشکیان و خامنەیی کۆبوونەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 09ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی سێیەمین ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بە درێژی گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاستەنگەکانی ئێستای ئێران کرا، بەتایبەتی پەرەسەندنەکانی بواری سەربازی و دۆخی ئێستای "جەنگی سێیەمی سەپێندراو" و ئەو ئایندەیەی کە چاوەڕوانی وڵاتەکە دەکات لەم قۆناغەدا.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بەشێکی بنەڕەتیی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆککۆمار و رێبەری باڵای ئێران بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و ستراتیژی گونجاو بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێویی ژیانی هاووڵاتیان لە سایەی قەیرانەکاندا تەرخانکراوە.
هاوکات، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی نەخشەڕێگای دابینکردنی سەرچاوەکان و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی خەرجییەکان لە سێ سێکتەری سەرەکیدا ئاڵوگۆڕکردووە کە بریتین لە "دراوی ئێرانی، دراوی بیانی و کەرتی وزە"، شانبەشانی تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتان و لایەنە دەرەکییەکاندا.
ئەمە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار و رێبەری باڵای ئێران لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی 40 رۆژە لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵ.
پێشتر پزیشیکیان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی راگەیاندبوو، "بینینی رێبەری باڵای ئێران لەم کاتەدا، کارێکی زۆر قورسە، بەڵام بوونی بۆ ئێمە زۆر گرنگە"،