ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

ڤینسیۆس جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ڤینسیۆس جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد بووە یەکەم یانە لە مێژوو لە ماوەی یەک وەرز یەک ملیار و دوو سەد و بیست و یەک ملیۆن دۆلار داهاتی هەبێت. 
رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆسێ فلیکس لە راپۆرتێکی باسی لەوە کردووە ریال مەدرید وەرزی رابردوو داهاتەکەی گەیشتە 1.221 ملیار دۆلار، ئەمەش زۆرترین داهاتی یانەیەکی وەرزشییە لە مێژووی تۆپی پێ.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یاریگا نوێیەکەی ریال مەدرید بە تەنیا داهاتی 363 ملیۆن یۆرۆ بووە، سپۆنسەری ئیمارتس و ئەدیداس کە گرێبەستی درێژخایەنیان هەیە بە هەردووکیان 220 ملیۆن دینار داهاتیان بۆ یانەکە کۆ کردووەتەوە. ئەوەی ماوە لە فرۆشتنی دریێس و فرۆشتنی یاریزانەکان بە دەستیهێناوە. 
ریال مەدرید یەکێک بووە لەو یانانەی بەردەوام داهاتی یانەکەی جێگیر بووە، ئەمەش بۆ گرێبەستە درێژخایەنەکان دەگرێتەوە کە یانەکە لەگەڵ کۆمپانیاکان هەیەتی.