ئینفانتینۆ بەدزی و پەیوەندی سۆزداری تۆمەتبار دەکرێت

فیفا بەیاننامەیەکی دژی تۆمەتەکانی یوفا بڵاوکردەوە

جیانی ئینفاتینۆ سەرۆکی فیفا
جیانی ئینفاتینۆ سەرۆکی فیفا

تادێت کێشەی نێوان فیفا و یوفا گەورەتر دەبێت و یەکتر بە دزی و دەستدرێژیکار بۆ سەرخانمان تۆمەتبار دەکەن، فیفا بەیاننامەیەکی بڵآوکردەوەو دەڵێت: ئەوانەی ناتوانن لە پرۆسەی دیموکراتی سەرکەون، تۆمەت و پروپاگەندە بڵاودەکەنەوە.
چەند رۆژێکە هێرشێکی گەورە لەسەر جیانی ئینفاتینۆ سەرۆکی فیفا هەیە بەهۆی هەبوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خانمێک هەبووە ئەو کاتەی ئینفاتینۆ سکرتێری گشتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تۆپی پێی ئەوروپا بووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا پشت راستیان کردەوە کە پارەیەکی زۆر بەبیانووی جیاواز بەو خانمەدراوە.
 ئینفانتینۆ شازدە ساڵ لە یوفا کاری کردووە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی فیفا، دەربارەی ئەم تۆمەتانە، فیفا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: ئەوانەی ئەم بابەتەیان بڵاوکردووەتەوە هەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتی ئینفانتینۆ دەدەن بەبێ ئەوەی یاسا ئەم کارە بکات.
 لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە هەوڵێکی بەردەوام و هاوبەش هەیە بۆ تێکدانی فیفاو لێدان لە سەرۆکەکەی، ئەمانە پشتگیری زۆرینەی ئەندامانی فیفایان نییە بۆیە ناکرێت لەڕێگەی تۆمەتەوە زانیاری هەڵە بڵاوبکەنەوە، ئەگەر دەتوانن لە ڕێگەی پرۆسەی دیموکراسیەوە با بێن دامەزراوەکە بەدەست بێنن.
کێشەکانی فیفا و یوفا کێشەیەکی گەورەیە و لە کێشەی کەسی دەرچووە.
 ئینفانتینۆ لە ماوەی رابردوو پرۆژەیەکی گەورەی پێشنیاز کرد کە فیفا بەشیک لە مافی بازرگانی و داهاتی جامی جیهانی و پێشبرکێیەکانی بە کەرتی تایبەت بفرۆشێت، بە نزیکەی چوار پۆینت دوو ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
بەڵام یوفا هەرزوو ئەو بیرۆکەیەی رەتیکردەوە و دەڵێت جامی جیهانی نابێت ببێتە کاڵای وەبەرهێنانی تایبەت، نابێت بڕیاری وا گەورە بەبێ راوێژ لە فیدراسیۆنە ئەوروپییەکانەوە بدرێت، بۆیە یوفا هەڕەشەی کشانەوەی کردووە لەو پاڵەوانییەتیانەی کە فیفا بەڕێوەی دەبات.
لەبەرامبەردا فیفا هەموو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت هەرکارێک و بڕیارێک بدرێت بە راوێژ لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژێردراوی فیفا دەردەچێت، ئەمە بە رکابەری و دژایەتیکردنی فیدراسیۆن و سەرۆکەکەی لێکدەداتەوە.