تەندروستیی لوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە زیاتر لە 4 هەزار و 300 کەس

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان کۆتا ئاماری قوربانیانی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 4 هەزار و 335 کەس.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لە ئەنجامی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیلدا تاوەکو ئێستا 12 هەزار و 277 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەم ئامارە کۆی گشتیی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر خاکی لوبنان لە ماوەی نێوان 2ـی ئادار تاوەکو 9ـی ئاب.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە چوارچێوەی بەردەوامی گرژییەکانی سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبناندایە، کە ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.