یارییەکی مێژوویی چاوەڕوانی زاخۆ و گازی باکوور دەکات
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ و گازی باکوور بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە یارییەکی فەرمی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 25 هەزار هاندەر ئامادەی ئەو یارییە بێت.
ئەمڕۆ شەممە، 15 ئابی 2026 لە یەکەمین گەڕی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ لە نێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی میوانداریی گازی باکووری نوێنەری شاری کەرکووک دەکات.
هاندەرانی زاخۆ لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە حەوت هەزار درێسیان کڕیوە و دوای چەند کاتژمێرێکی تر بۆ پاڵپشتی یانەکەیان دەڕژێنە نێوا یاریگەی دەلال، هاندەرانی زاخۆ پێشوازییەکی گەورەیان لە درێسی نوێی یانەکەیان دەکەن.
یانەی زاخۆ بۆ یەکەمجار رووبەڕووی یانەی گازی باکووری تازە سەرکەوتووی خولەکە دەبێتەوە، یانەکەی دەلال بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە لۆگۆ و درێسێکی نوێ بەشداری خولەکە دەکات.
زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق گۆڕانکاری لە هەموو شتەکانی کردووە، سەرۆک و ستافی کارگێری گۆڕیوە، گۆڕانکاری لە درێس و لۆگۆی یانەکە کردووە، ستافی راهێنەرانی گۆڕیوە، دەستبەرداری 17 یاریزانی وەرزی رابردوو بووە، 15 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە، گرێبەستی 9 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێکردووەتەوە.