وەزارەتی پێشمەرگە: بەئامانجگرتنی پێگە دەستوورییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لەچارەسەر و هەوڵیداوە هەموو گرفتەکان لەرێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە و ئەم دەستدرێژیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەکەین کە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، لە سنووری ئێرانەوە کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەریە.
هەروەها جەخت لەوە کراتەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لەچارەسەر و هەوڵیداوە هەموو گرفتەکان لەرێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە و ئەم دەستدرێژیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە.
هاوکات لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، پێویستە هەمولایەک رێز لەسەروەری عێراق و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان بگرن.
داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ راگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانە و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.