وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات
وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی دەوڵەتی فەلەستین، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
دووشەممە 17ـی ئابی 2026، وەزارەتەکە ئەم هەنگاوەی وەک پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان و لادان لە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین، هاوسۆزیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، لە بەرامبەر هەر هەوڵێک کە ئامانجی تێکدانی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەکە بێت.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی کە مەبەست لێیان دوورخستنەوەی ناوچەکەیە لە هەڵکشانی زیاتری گرژی و ئاڵۆزییەکان.