بارسێلۆنا بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بووە پاڵەوانی جامی خوان گامپەر

ریکۆردەکەی مێسی لە جامی خوان گامپەر وەکو خۆی مایەوە

بارسێلۆنا لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی خوان گامپەر
بارسێلۆنا لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی خوان گامپەر

بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا لە جامی خوان گامپەر رووبەڕووی یانەیەکی عەرەبی بووەوە و بۆ جاری 38ـەمین بووە پاڵەوانی جامی دۆستانەی خوان گامپەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ئابی 2026، بارسێلۆنا لە دەستپێکی یاریی جامی خوان گامپەر لە یاریگەی کامپ نوو وەکو نەریتێک جارێکی دیکە بارسێلۆنا یاریزانە نوێیەکانی ناساند دواتر راهێنەر و کاپتنی بارسێلۆنا فلیک و رافینیا پەیامێکیان بۆ هاندەران راگەیاند و جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە دەجەنگن.
جامی خوان گامپەر دەستی پێکرد، لە خولەکی 30 هەمزە عەبدولکەریم جێنشینی لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بارسێلۆنای کرد و وەکو رێزێک بۆ یانەی ئەهلی پێشووی ئاهەنگی نەگێرام راستەوخۆ کڕنۆشی سوپاسگوزاری بۆ خودا برد.
دواتر لە خولەکی 45 پێش ئەوەی ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکە لێ بدات رافینیا بە لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا کرد.
پاشان لەگەڵ دەستپێکی نیوەی دووەم، یانەی ئەهلی لە رێگەی ئەحمەد سەید زیزۆ جیاوازییەکەی کەم کردەوە و تاکە گۆڵی یانە میسرییەکەی کرد.
لە کۆتاییەکانی یارییەکە بارسێلۆنا دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا ئەنجامەکە گەورەتر بکات، بەڵام ئەنتۆنی گۆردن لێدانی پێناڵتی لەدەستدا. لەگەڵ ئەوەشدا یارییەکە بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر تاکە گۆڵێک لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بارسێلۆنا تا ئێستا حەوت جار لە جامی خوان گامپەر دۆڕاوە، بەڵام بۆ جاری 48ـەمین لە مێژوودا بووەتە پاڵەوانی جامەکە، لە لایەکی دیکەیشەوە لیۆنێل مێسی بە 9 گۆڵ وەکو گۆڵکاری مێژوویی جامی خوان گامپەر مایەوە.