سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی تاڵب مۆریاسی دەکات

سەرۆکی بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تاڵب مۆریاسی کرد و بە پێزانینەوە ئاماژەی دا بە خەبات و ماندووبوونی خوالێخۆشبوو لە پێناو کورد و کوردستاندا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، سەرۆکی مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوانەی خوالێخۆشبوو تاڵب عەبدوڵڵا سەعید، ناسراو بە (تاڵب مۆریاسی) کرد و هاوخەمیی بە خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەیان گەیاند.

هاوکات سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بە پێزانینەوە ئاماژەی دا بە خەبات و ماندووبوونی خوالێخۆشبوو لە پێناو کورد و کوردستاندا.

لای خۆیانەوە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تاڵب مۆریاسی، زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد و ئەو پەیوەندی و بەسەرکردنەوەیەی جەنابیانیان بە سەبووری و دڵنەواییەکی گەورە بۆ بنەماڵەکەیان دانا