دهۆک بەهۆی جولی داوای 3 خاڵی یارییەکەی غەراف دەکات

حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی غەراف
حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی غەراف

یانەی دهۆک بەهۆی حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی غەراف سکاڵای لە لێژنەی پێشبركێیەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمار کردووە و داوای 3 خاڵی یارییەکە دەکات.
لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی غەرافی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، کارگێری یانەی دهۆک زانیارییان لایە کە حوسێن جولی لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ غەراف و نەورۆز هەیە.
کوردستان24 زانیاری دەستکەوتووە، دهۆک لە سکاڵایەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی غەراف نەهۆی ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ دوو یانەدا هەیە، بەپێی یاسا دەبێت 3 خاڵی یارییەکە بدرێتە دهۆک.دهۆک ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی یەحیا گوڵمحەمەدی ئێرانی بەشداریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق دەکات، هەڵۆیەکانی بادینان لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە گرێبەستی 11 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێ کردووەتەوە، لە بەرامبەردا دەستبەرداری 12 یاریزان بووە و 15 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە.