دادگای کاس داوایەکی عەدنان درجالی رەتکردەوە
دادگای کاس داوایەکی عەدنان درجالی بۆ سڕکردنی کاروبارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و دانانی دەستەیەکی کاتی رەتکردەوە.
دادگای کاس بە نووسراوی فەرمی دوو داوای عەدنان درجالی بۆ هەڵپەساردنی کاروبارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رەتکردەوە، کە داوایکردبوو کارەکانی سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رابگیرێن و ئەمینداریی گشتی دووربخرێتەوە و دەستەیەکی کاتی دابنرێت.
بەگوێرەی ئەو نووسراوەی ئەمڕۆ فیفا ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی کردووە، دادگای کاس هەردوو داواکارییەکەی عەدنان درجال سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی رەتکردەوە، کە درجال سکاڵای لەسەر هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمارکردووە و بە چەند خاڵێک ئەو هەڵبژاردنەی بە نایاسایی هەژمار کردووە.
رۆژی 14ـی یۆنیۆ هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، یونس مەحموود وەکو سەرۆکی فیدراسیۆنە هەڵبژێردرا و عەدنان درجال شکستیهێنا.