پێنج یاریزان لە بارسێلۆنا دەڕۆن

مارێسکا چاودێری یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات

فرێنکی دی یۆنگ یاریزابی بارسێلۆنا
فرێنکی دی یۆنگ یاریزابی بارسێلۆنا

بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیا، پێش داخستنی دەرگەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، 5 یاریزانی دیکە رەنگە بارسێلۆنا جێبهێڵن کە پێکهاتوون لە فرێنکی دی یۆنگ، ژوول کۆندێ، ئەلیخاندرۆ باڵدێ، مارک کاسادۆ و هیکتۆر فۆرت.
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هانزی فلیک دەرگای یانەکەی بەڕووی 5 یاریزانی دیکەدا کردووەتەوە، یەكیک لەوانە مارک کاسادۆ دوای ئەوەی دڵنیابۆوە لە پلانەکانی هانزی فلیک نییە بۆ وەرزی نوێ بە تایبەتی بە هاتنی رۆدری، بە تەواوی لە نۆتینگهام فۆرێست نزیک بۆتەوە.
لە لایەکی دیکەوە فرێنکی دی یۆنگ لە لایەن مارێسکای راهێنەری مانچێستەر سیتی چاودێری بارودۆخی دەکرێتە کە ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا پێیدا تێپەڕ دەبێت. 
خۆسێ ئەلڤارێس لە پرۆگرامی ئێلچریگیتۆ چەندان زانیاری لەبارەی یاریزانانی بارسێلۆنا بڵاو کردەوە، یانەی مانچێستەر سیتی دوای رۆیشتنی رۆدری و ریندەرز دەیەوێت  فرێنکی دی یۆنگ بگوازێتەوەم جگە لەوەش یانەکە پلانی داناوە نیکۆ گۆنزالێس بفرۆشێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مان سیتی خۆی ئامادە دەکات گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات. پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری رازی بوونی بارسێلۆنا بە فرۆشتنی دی یۆنگ نرخی گرێبەستەکەی 65 ملیۆن یۆرۆر بێت.