کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سەردانی کوردستان24ـی کرد

دووشەممە 31ـی ئابی 2026، کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سەردانی دامەزراوەی کوردستان 24ی کرد و لەلایەن شاهۆ تەیب، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کوردستان24 پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ستایشی کوردستان24ـی کرد کە وەکو میدیایەکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان کاردەکات و دووپاتی لەسەر رۆڵی میدیا لە پێشخستن و سەقامگیریدا کردووە.

بەڕێوەبەری کوردستان24 دووپاتیکردەوە کە کوردستان24 پابەندی ئەتەکێتی میدیایی و بەرپرساتی کۆمەڵایەتییە لە هەر کارێکی میدیایی دا

لە کۆبوونەوەکەدا باسی هاوکاری نێوان کوردستان24 و نێردەی ئەوروپا لە عێراق بۆ پرسی میدیا کرا