محەمەد نەجاڕ گۆرانی 'چاوەڕوانی تۆم'ی بڵاوکردەوە
محەمەد نەجاڕ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەزاری تورکمانی بەناوی "چاوەڕوانی تۆم"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
چوارشەممە، 2ی ئەیلوولی 2026، محەمەد نەجاڕ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ بە کوردستان24ی راگەیاند، "تێکست و ئاوازی ئەم بەرهەمە خۆم دامناوە و کارەکانی دابەشکردنی موزیک و تۆمارکردنی لە ستۆدیۆی هونەرمەند ئەحمەد موراد ئەنجام دراوە. سیناریۆی نواندنی ناو کلیپەکە، بەهاوبەشی لە نێوان من و ئەحمەد سێنی ئامادەکراوە، هەروەها کاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن کارا پرۆدەکشن جێبەجێ کراوە."
گوتیشی، "من لەم ساڵدا بەرھەمی جۆراوجۆرم پێشکەش بە گوێگران و جەماوەرەکەم کردووە؛ بەرهەمێکی نوێی رۆحی نەتەوەیی و ئایینی، دوو گۆرانی بە زمانی تورکی، و ئەم بەرهەمە نوێیەش کە بە شێوەزاری تورکمانییە."
محەمەد نەجاڕ باس لە بەرهەمەکانی داهاتووی دەکات و دەڵێت، "لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین بەرهەمی نوێ لە رەنگ و شێوازە جیاوازەکانی وەکو سۆرانی، بادینی، تورکمانی و تورکی بڵاودەکەمەوە و هیوادارم بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانم بێت.
محەمەد نەجاڕ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دانیشتووی شاری هەولێرە. خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری و گۆرانی فۆلکلۆر و رەسەنی کوردی و تورکمانییە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.