سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزان، سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دواییی شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

شەممە 5ی ئەیلوولی 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و نەوەی شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت، کە کەسایەتییەکی دیار و خاوەن مێژوویەکی پاک بوو و هەمیشە بە دانایی، شکۆمەندی، رەوشتبەرزی و خەسڵەتی پەسەند ناسرابوو."

سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە، "بۆ ئەم کۆچە دڵتەزێنە، بە ناوی سەرۆک، جێگران، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی و تێکڕای ستافی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، بنەماڵەی بەڕێزتان و سەرجەم کەسوکار و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هاوکات سەبووری و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.