هاتوچۆی سۆران: لە رووداوێکی سەختدا لە گەلی عەلی بەگ کەسێک گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی گەلی عەلی بەگ، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمرۆ یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، "رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیک ئەپ تۆیۆتا تاک قمارە) و (نیسان ڕۆگ) لە سنووری گەلی عەلی بەگ."
هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و سەرنشینان، پابەندی خێرایی دیاریکراو و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی دڵتەزێن.