ژمارەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، داتاکانی چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییەکان ئاشکرایانکرد، ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، چوارشەممەی رابردوو بۆ 7 کەشتی دابەزیوە، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە رۆژی پێشتردا 12 کەشتی بووە.

بەگوێرەی داتاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی، ئەم ئاستەی جووڵەی کەشتییەکان کەمترە لە تێکڕای 10 رۆژی رابردوو کە 14 کەشتی بووە.

بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، ئەمڕۆ 4 کەشتی لە گەرووەکە دەرچوون و 3 کەشتی دیکە چوونەتە ناوی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هەندێک لە کەشتییەکان بەبێ کاراکردنی ئامێرەکانی ناردن و وەرگرتنی زانیاری بەو رێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕ دەبن، هەر بۆیە ئەو کەشتییانە لە ئامارەکاندا هەژمار ناکرێن.