مەسرور بارزانی و شاندێکی باڵای بەریتانیا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کردەوە
پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانى،سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی بە سەرۆکایەتيی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن، راوێژكارى باڵای بهرگريى بهريتانى بۆ کاروباری رۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و هاوئاهەنگیی و هاریکاری ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.
پێویستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
