هاکان فیدان سبەی دەچێتە دیاربەکر

بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە، سەردانی شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، حامید سومەر، سەرۆکی لقی دیاربەکری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سبەی سەردانی دیاربەکر دەکات و چەندین دیداری جیاواز ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەو سەردانەش، حامید سومەر ئاماژەی بەوە کردووە "بەر لەو بەرنامانە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەمان هاکان فیدان ئەنجامیان دەدەین، لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکان و سەرۆکی قۆڵ و ناوچەکانمان کۆبوونەوەی هەماهەنگیمان ئەنجامدا".

سەرۆکی لقی ئاکپارتی دەشڵێت "لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەی کە لە سەردانەکەدا لەبارەی پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە شارەکەمان و وڵاتەکەمان تاوتوێ دەکرێن، هەڵسەنگاندن و بۆچوونی هاوبەشمان ئاڵوگۆڕ کرد، بە یەکڕیزی و پێکەوەیی و لە هەموو ئاستەکانی رێکخستنماندا، بە هەمان گوڕوتین و پێداگرییەوە لە کارەکانمان بەردەوام دەبین".