نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە 12ـی ئەیلوولەوە بوتڵی گازی ژمارە (11) لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییەوە کارا دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەنەوە لە رۆژی شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026ـەوە بوتڵی گازی ماڵان ژمارە (11) بە شێوەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی کارا دەکرێت و هاووڵاتییان دەتوانن بەشەگازی خۆیان وەربگرن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هاوکات لەگەڵ کاراکردنی ژمارە 11، بوتڵی گازی ژمارە (10) بە کارایی خۆی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییانەی تاوەکو ئێستا بەشەگازی ژمارە (10)ـیان وەرنەگرتووە، مافەکەیان نەفەوتێت و بتوانن وەریگریتەوە.