وەزارەتی کارەبا: بەمەبەستی چاکسازی چەند کاتژمێرێک کارەبا دەپچڕێت

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی شەممە بەهۆی کارەکانی چاکسازییەوە کارەبای نیشتمانی دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ هەینی، 11ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، رۆژی شەممە 12ی ئەیلوولی 2026، لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی تاوەکو 10:00ی بەیانی، دانیشتووانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕووبەڕووی بڕانی تەزووی کارەبا دەبنەوە.
وەزارەتی کارەبا روونی کردووەتەوە کە بڕانی کارەبا لە چوارچێوەی پرۆسەی تەواوکاریی چاکسازییە لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی (132 kV) لە نێوان هەولێر و دهۆک، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستن و بەردەوامیدانە بە جێگیریی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا لە تەواوی ناوچەکەدا.