کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ 42 پلەی سیلیزی دەبێت لە گەرمیان و هەروەها نزمترین پلەی گەرماش 28 پلەی سیلیزی لە حاجی ئۆمەران دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، 11ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لەزۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەروەها لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:28 پلەی سیلیزی.