شاندی دانوستانکاری حکوومەت لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە
شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، لە پیرمام لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەرییەکانی کوردستان24، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
کوردستان24 زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق لەبارەی پشکیت هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027، ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممەی رابردوو، 08ـی ئەیلوول، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و رۆژی چوارشەممە، 09ـی ئەیلوول، لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانانی عێراق کۆبووەوە.
سەردانی شاندەکە بۆ بەشداریکردنی راستەوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا.