دەست بە دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەربەخۆیی دەکرێت

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی سەربەخۆیی کەرتی 3000، بەشێوەیەکی چڕ و بەردەوام لە کارکردندایە.

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژەیە 180,400,000 دینارە و لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.