3 کارەسات دەبێتە هەڕەشە لەسەر یانەی ترابزۆن سپۆری تورکیا

گرتەیەک لە یاریی ترابزۆن و کۆنیا
گرتەیەک لە یاریی ترابزۆن و کۆنیا

بەگوێرەی شیکارییەک، 3 کارەساتی تاکتیکی دەبێتە هەڕەشە لەسەر یانەی ترابزۆن سپۆری تورکیا، بەمەش  زمانی ژمارەکان لە تۆپی پێی سەردەمدا هەندێک جار دەبێتە ئامرازێک بۆ هەڵخەڵەتاندنی هاندەران، ئەمەش بە شێوازێکی روون لە دوایین یاریی ترابزۆن سۆر بەرامبەر کۆنیا سپۆر بە ڕوونی دەرکەوت.

لەو یارییەدا تیمی میوان گەمارۆیەکی تەواوی یارییەکەی دابوو، بە رێژەی 70% تۆپ و یاریگە لەژێر دەست و قاچی یاریزانانی کۆنیا بوو.
ترابزۆن سپۆر بە درێژایی نیوەی یەکەمی یارییەکە نەیتوانی تەنانەت یەک لێدان ئاراستەی نێو گۆڵی تیپی بەرامبەر بکات، رۆڵ و ئەرکی هێرشبەرانی ترابزۆن بۆ گەیشتن بە تۆڕی گۆڵی تیپی بەرمابەر زۆر ئاڵۆز بوو.

ئەم 3 کارەستە تاکتیکییە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یانەی ترابزۆن سپۆر
یەکەم کارەساتی تاکتیکی کە ترابزۆن سپور بەدەستییەوە دەناڵێنێت بریتی بوو لە خاوی و پشتبەستنی ڕادەبەدەر بە بنیاتنانی هێرشەکان لە رێگەی یاریزانانی دڵی بەرگری و لایەکان، ئەم پلانە بەشێوەیەکی خراپ بەسەر یاریزانانی ترابزۆن شکایەوە، ئەم پلانە یەک هێرشی مەترسی بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر دروست نەکرد.

 کارەساتی دووەم پەیوەندی بە خراپی هێرشبەرانەوە هەبوو، هیچ تێگەیشتنێگک لە نێوان هێرشبەرانی باڵ و بەرگریکانی لایەکان دا نەبوو، ئەوەی لە بەرامبەر کۆنیا سپور روویدا ئاشکرای کرد کە تیپەکە لەڕووی تەکتیکییەوە ئیفلیج بووە.

کارەساتی سێیەم بریتییە لە نەبوونی چارەسەر لە کاتی گرفتەکان، راهێنەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هیچ کاریگەرییەکی نییە، دەست بۆ هەر گۆڕانکارییەک دەبات ناتوانێت تیپەکە لە دۆخی مردوویی رزگار بکات، تەنانەت هەبوونی محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری نەیتوانیوە هێڵی هێرشبەی تیپەکە باشتر بکات، بە پێچەوانەوە پشتبەستنی لە ڕادەبەدەر بەو یاریزانەی پێشووی لیڤەرپوول وایکردووە هێرشبەرانی دیکە یانەکە خەمسارد بن و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.
ترابزۆن سپۆر لەم وەرزەی خولی نایابی تورکیا لە کۆی 5 یاری 2 بردنەوە 1 بەرامبەربوون و 2 شکستی هەیە و بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە خانەی شەشەمی ریزبەندی دێت.