پۆلیسی گەرمیان: لە سنووری گەرمیان گەنجێک بە فیشەک گیانی لەدەست دا

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بە فیشەک گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی گەیەندرایە نەخۆشخانە، پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2026، عەقید سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کوردستان24ـی راگەیاند "رووداوەکە لە گەڕەکی ئاوباریکی سەر بە قەزای ڕزگاری رووی داوە و بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی، رووداوەکە خۆکوژی بووە."

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، شوێنی فیشەکی دەمانچە بە جەستەی گەنجەکەوە دەبینرێت و لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، گەنجەکە ناوی رئالان محەممەد)ە و تەمەنی 20 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە پزیشکی و یاساییەکان.